زایەڵە-سكای سپۆرت بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌گه‌ڵ بۆرنمۆس گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن و بڕی 50 ملیۆن پاوه‌ند تا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دیان هویسنی به‌رگریكار واژوو بكات.
گرێبه‌سته‌كه له كاتێكی گونجاودایه، چونكه یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌نیازه ئه‌و یاریزانه بۆ پێكهاته‌ی مۆندیالی یانه‌كان تۆمار بكات.
نوێنه‌ره‌كانی هویسن له ئێستادا له مه‌دریدن بۆ كۆتایی هێنان به مه‌رجه كه‌سییه‌كان. بریاره به زووترین كات هه‌موو ورده‌كارییه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هۆیسن ده‌یه‌وێت دانوستانه‌كانی پێش سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی پێبهێنێت، كه بڕیاره كۆتا یاری خۆی له‌گه‌ڵ بۆرنمۆس به‌رامبه‌ر مان سیتی ئه‌نجام بدات، پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته نوێیه‌كه‌ی له پایته‌ختی ئیسپانیا ده‌ستپێبكات.
ک