زایەڵە - لە ئێستادا تادێت ناڕەزایەتیەکان دژی پرۆژی ڕوناکی کەبەکارەبای 24 کاتژمێری ناودەبرێت زیاددەکات، خەڵک نیگەرانن لەگرانی نرخی ئەوکارەباییە، چالاکوانێکی مەدەنی لەهەڵەبجە ئاشکرایدەکات، کاردەکەن بۆ ئەنجام دانی خۆپیشاندانی بەرفراوان لەسنورەکە.
لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دانا عەبدول ڕایگەیاند، بەنیسبەت کارەبایی 24 کاتژمێری ، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک چالاکوانان و ڕێکخراوەکان ڕەدی دەکەینەوە،،وەڕایەکی گشتیش هەیە لەسەر ڕەدکردنەوەی بەئەندامانی پارتی و یەکێتیەوە ،چونکە ئەوانیش حاڵیان لەوخەڵکە باشتر نابێ، وەئەمان یاساو ڕێسایی ستەمکاری ئەیانگرێتەوە.
ناوبراو وتیشی، لەئێستادا خەریکی تەنسیقین لەگەڵ شارو شارۆچکەکان کە هەمووان پێکەوە دەنگ هەڵبڕین دژی ئەم نادادییە،وەکو هەڵەبجە بەیەکەوە لەگەڵ چالاکوانان قسەمان کردووە،ئەگەر هاتوو بەزوویی شارەکانی تر ئامادەکارییان نەکرد بۆ خۆپیشادان ،ئێمە پێش وەختە خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەرفراوان سازدەکەین بۆڕەدکردنەوەی ئەوبابەتە،بۆئەوەی شارەکانی تریش چاو لەهەڵەبجە بکەن و بێنەسەرخەت لەسەر ئەوبابەتە.
ک