زایەڵە ـــ کریستال پالاس بە بردنەوەی بەسەر مانچستەر سیتی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا و جامی ئەو خولە لە یارییەکانی بردەوە.

یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کاتژمێر دوێنێ شەو شەممە لە یاریگای وێمبلی لەندەن لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی کریستال پالاس و مانچستەر سیتی بەڕێوەچوو و تیپی کریستال پالاس بوو کە بە ئەنجامی یەک بەرامبەر سفر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوون بە پاڵەوان، ئەمە یەکەم پاڵەوانێتی هەڵۆکانە لە مێژووی دوورودرێژی جامی یەکێتی ئینگلیزیدا. جگە لەوەش ئەمە لە بنەڕەتدا یەکەم نازناوی ئەم تیپە لە مێژووی 120 ساڵەی یانەکەدا. بەم بردنەوەیە، کریستال پالاس جێگەیەکی بۆ خولی ئەوروپا مسۆگەر کرد، بەم شێوەیە پێپ گواردیۆلا و یاریزانەکانی ئەم وەرزەیان بەبێ نازناو کۆتایی پێهێنا. ئەمەش جێگەی سەرنجە چونکە مانچستەر سیتی لە ساڵی 2017 ەوە هیچ وەرزێکی بەبێ نازناوەکە تەواو نەکردووە. خاڵێکی سەرنجڕاکێش و جێی مشتومڕ لەم یارییەدا پێکدادانی پزیشکانی هەردوو تیپەکە بوو!