زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە گەشتی هەفتانەی خۆیدا گەشتێکی سازدا بۆ گوندی شیرێ و ناوچەی دەڕەشیر.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: دوێنێ شەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ۹ پاڵەوانی بە توانای گروپی شاخەوانی پایتەخت گەشتی هەفتانەمان ئەنجام دا بۆ گوندی شیرێ و ناوچەی دەڕەشیر.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: کاژێر هەشتی بەیانی گوندی شیرێ دەستپێکی گەشتمان بوو بە مەبەستی سەرکەوتن بۆ دەرەشیر، تا گەیشتین بە سەرچاوەی ئاوی مەلەکان، بەڵام بە داخەوە بە هۆی وشکەساڵی سەرچاوەی ئاوی مەلەکان وشک ببوو. لە ڕێگا چاومان کەوت بە چەند شوانکارێک کە خەریکی چۆڵکردنی ئەو شوێنە بوون و گەڕان بە دوای شوێنک کە سەرچاوەی ئاوی لێ بی بۆ مەڕوماڵەتەکانیان.

بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: دوای پشوو و خوادنی نانی نیوەڕۆبەرەو خاڵی دەستپێک گەڕاینەوە.سوپاس بۆ خوا گەشتەکەمان بە سەلامەتی و سەرکوتوویی کۆتایی هات.

سەرپەرشتیار و وێنەگر: کاروان مجید

پێشڕەو:یوسف کورکو

پاشڕەو: مامۆستا علی شاهۆ 

بەرپرسی ڕاگەیاندن: سالم عزیز