زایەڵە- هیشام عەلەوی، بریكاری وەزیری دەرەوەی عێراق،چاوەڕوانی ئامادەنەبونی بەشێک لە سەرکردە عەرەبییەکان بووین، بەڵام سەرمان سوڕما لە ئامادەنەبونی هەندێکی دیکەیان.

 ئێمە چاوەڕوانی ئامادەنەبونی شا عەبدوڵای ئوردنمان نەدەکرد، بەو پێیەی رێککەوتن هەبوو لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی سێ قۆڵی، هەروەها چاوەڕوانی ئامادەنەبونی شای بەحرەینمان نەدەکرد، چونکە بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆڵ وا گریمانە دەکرێت پۆستی سەرۆکایەتی لوتکەی رادەستی عێراق بكات.

 رێککەوتن هەبووە کە تێیدا ئامادەبونی پاشاکانی بەحرەین و ئوردن دیاریکرابوو، بەڵام نازانین هۆکاری ئامادەنەبونی سەرکردە و سەرۆکەکان لە لوتکەی بەغدا چییە، بەشێک لە شاندەکانیش وتارەکانیان رادەست كردو ئارەزوی پێشکەشکردنی وتارەکانیان نەکرد، پێویستمان بە کات هەیە بۆ ئەوەی لە هۆکارەکانی ئەم کارە تێبگەین.

ک