زایەڵە - قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند:بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە لە سلێمانی جێگەی شانازییە بۆ شارەکەمان.
سلێمانی پڕە لە توانا و لە هەموو دۆخێکدا وەک شاری داهێنان و فێربوون ماوەتەوە، لەمێژەیشە وەک پایەی کلتوری، خۆڕاگری و ئازادی وەستاوە.
ئامادەین هاوبەشی بکەین لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە دیدگای ئێمەیان هەیە بۆ گەشەپێدانی گشتگیر و بەردەوام.
توانامان هەیە پەیوەندیی بنیاتنەر لەگەڵ سەرانسەری جیهاندا دروستبکەین و وەک پردێک لە ناوچەکەدا رۆڵ دەبینین.
رۆڵێکی چالاکمان گێڕاوە لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ چاکسازیی ئابووری.
پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و یۆنان بەردەوام بەهێزتر دەبێت.
هیوادارم ئەم کۆڕبەندە دەرفەتێک بێت بۆ لێکۆڵینەوە و چاکسازی ئابووری بە ئامانجی هەمەچەشنکردن و بەهێزکردنی گەنجان و ژنان و پشتیوانیکردنیان و راکێشانی وەبەرهێنەرانی درێژخایەن و بەرپرسانە.
ک