زایەڵە-خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور دژی ئابڵوقە، ڕێگریی و گەمارۆی سەر کامپەکە، هەروەها دەستبەسەرکردنی ئەو شاندەی کە بەناوی گەلی مەخموورەوە سەردانی بەغدادیان کردبوو، چوار ڕۆژە لە بەردەم خاڵێکی پشکینی کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراق چادری چالاکییان هەڵداوە.
چالاکییەکەی گەلی مەخموور ئەمڕۆش لە ڕۆژی چوارەمیدا، بە بڕیاردارییەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
هێزەکانی عێراق بە بەراورد بە پێشوو لە خاڵی پشکنینەکەدا جموجۆڵ و ژمارەی هێزەکانی خۆیان زیاد کردووە.
ک