زایەڵە-وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش ژنێکی دانیشتووی (بعاج)ی سەر بە پارێزگای موسڵە و تەمەنی ( 27 ) ساڵە.

دەشڵێت، تووشبووەکە ژنی ماڵەوەیە و دوای بوونی نیشانەکانی، روو لەشاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومانلێکردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت. 

باس لەوەشدەکات، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە، هاوڵاتییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، تاوەکو ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنها دوو حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە کە حاڵەتێکیان لەشاری دهۆک بوو هەفتەی رابردوو لەبەر قورسیی باری تەندروستی گیانیلەدەستدا و حاڵەتی دووەم بە تەواوی چاکبووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە، لەگەڵ حاڵەتێکی ئەمڕۆی شاری موسڵ کە ئێستا لەشاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.

ک