زایەڵە ـــ بنجامین فەرەجی دوای بردنەوەی لە یاریزانی تێنسی سەرمێزی سلۆڤاکی بە ڕەچەڵەک چینی، سەرکەفت بۆ کۆڕی 64 یاریزانی سەرووی جیهان.
لە قۆناغی 1/64 ی پاڵەوانێتی تاکی تێنسی سەرمێزی جیهان، بنجامین فەرەجی بلیمەتی ئێرانی ڕووبەڕووی یانگ وانگ لە سلۆڤاکیا بووەوە و لە یارییەکی دراماتیکی و سەرنجڕاکێشدا بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. فەرەجی یارییەکی بەهێزی دەستپێکرد و 2-0 پێشکەوت، بەڵام دواتر سێ یاری یەک لەدوای یەکی بە ڕکابەرەکەی دۆڕاند و ئەنجامەکەی 3-2 لە بەرژەوەندی سلۆڤاکیا بوو، بەڵام فەرەجی بە بردنەوەی دوو یاری یەک لەدوای یەک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. نوێنەری نیشتمانی تێنسی سەرمێزی وڵاتی ئێران ڕووبەڕووی جانگ ووجین لە کۆریا و نیکۆلاس بورگێس لە چیلی دەبێتەوە لە قۆناغی 1/32دا.