زایەڵە ـــ مێهدی قائێدی هێرشبەری هه ڵبژاردەی ئێران به تەکنیکی نایابی خۆی له نێو 3 لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی خولی ئیمارات وەستاوە.
مێهدی قائێدی، یاریزانی ئێرانی سێیەم خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولی ئیماراتی لەم وەرزەدا وەرگرتووە، قائێدی کاریگەری هەبووە لە تۆمارکردنی 23 گۆڵ لەم وەرزەی خولی ئیماراتدا لە 22 یاریدا. ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران لە هەفتەی بیست و چوارەمی خولی ئیمارات لەگەڵ ئیتحاد کەڵبا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئاسیستێکیشی پێشکەش کردووە و خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی بەدەستهێنا. گۆڤاری وەرزشی ئیماراتی نووسیویەتی قائێدی لەنێو 3 لە باشترین یاریزانانی خولەکەدایە کە ئەم خەڵاتەی بە هاتریکی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیای ئیماراتی، قائێدی بە کاریگەرترین یاریزانی بیانی ئەم وەرزە لە خولی ئیماراتدا ناسراوە.