زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند،وێڕای ئەوەی بەپێی یاسا دەتوانین ئەو ئەرکه بخەینە ئەستۆی خۆمان و جارێکی تر خۆمان کاندید بکەیەوە،  بەڵام من داوامکردوە ببەخشرێم لەخۆکاندیدکردنەوە.

ڕاشیگەیاند: بەهەموو لایەکشی ڕادەگەیەنین کە هیچ بەرنامە و پلانێکی خۆکاندیدکردنەوەمان نابێت و سوپاسی هەرکەسو لایەنێک دەکەم کە خەمخۆرانەو لەدڵسۆزی ویستی وابوبێت ئێمە خۆمان کاندید بکەینەوە.

وتیشی، پێمان وایە بە خۆ کاندید نەکردنەوەمان دەتوانین ڕێگە بدەین بە کەسانی تر لەگەنجان و لاوان و خاوەن بڕوانامەکان و لێهاتووەکان، بتوانن بێنە پێشەوەو خۆیان کاندید بکەن.

ڕونیشیکردەوە،هیوادارم، بەجێهێنانی هەر ئەرکێک ببێتە نەریتێک کە دوای چوار ساڵ ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر بکرێت و هیچ پۆستێک لەچوار ساڵ زیاتر نەبێت و کەسەکان خۆیان دەستبەرداری پۆستەکانیان بن.

ک