زایەڵە- حسێن موئنس، ئەندامی لیژنی دارایی بۆ رۆژنامەی (الصباح):حکومەت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایەو توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی ئێستای هەیەو، دۆخەکە جێگەی نیگەرانی نییە، پرسی مووچەش هیچ كێشەیەك بەخۆوە نابینێت.
دواکەوتنی حکومەت لەپێشکەشکردنی خشتەکانی بودجە، نیشاندەرێکی نەرێنییە کە رەنگدانەوەی وەڵامێکی لاوازە بۆ گۆڕانکارییە ئابورییە جیهانیەکان، بەتایبەتی دابەزینی نرخی نەوت.
هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بە (70) دۆلار لە چوارچێوەی بودجەدا كارێكی نا دروستە، دەبێت بە پشتبەستن بە بۆچوونی پسپۆڕان دەستکاری بکرێت.
کورتهێنانی بودجەی ئێستا گەیشتووەتە (63) ترلیۆن دینار، ئەوەش ژمارەیەكی گەورەیەو پێویستە پەرلەمان کاری جدی بكات بۆ کەمکردنەوەی.
ک

10 کاتژمێر لەمەوبەر