زایەڵە-بەبەشداری پارێزگاری هەلەبجە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ سەلامەتی ڕێگاوبان و هاتوچۆ و بەکارهێنانی شەقامەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی و بەشداری بەرێز نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە،و بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی هەڵەبجەو بەرێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجەو سەرۆكی لووتکەی تەندروستی کوردستان وبەرێوەبەرایەتیە گشتیەكان و فەرمانگە حكومییەكان و خوێندكاران و چین و توێژەكان، هەڵمەتێكی فراوانی نیشتیمانی لەژێر ناونیشانی "رێکردن بەکۆمەڵ بۆسەلامەتی رێگەوبان و هۆشیاریی هاتووچۆ" لە بەردەم قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف بە پیادە رۆشتن بۆ بەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بەرێوەچوو.
لە ووتەیەكدا " پارێزگاری هەڵەبجە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی كەمپینەكە دەربڕی و ڕایگەیاند بە خۆشحاڵیەوە دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە هۆشیارییەكی باشیان لەم ڕوەوە هەیەو هیوادارین هاوكارمان بن لە سەرخستنی كەمپینەكە" لە پێناو سەلامەتی رێگەوبان،و هۆشیاریی زیاتری هاتووچۆ و کەمکردنەوەی " رووداوەکان، بریندار و قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆ و هانی خەڵی خۆمان دەدەین بە سەلامەتی رێگەکان بەکاربهێنن و ئۆتۆمبێل لێبخورن .
شایەنی باسە ئەم چالاکییە، لووتکەی تەندروستی کوردستان بە هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆی حکومەت هەرێمی کوردستان- لەپێناو کەمکردنەوەی " رووداوەکان، بریندار و قوریانییانی رووداوەکانی هاتووچۆ ڕایگەیاندووە.
ک