زایەڵە-لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دوو نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری هاوڵاتیانیان بردووە و دەڵێن مایەپوچ بووین.
بە گوێرەی زانیارییەكان ، بەمەبەستی قازانج كردن و مامەڵەكردن بە پارەكانیانەوە، لەلایەن هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە، بڕی شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلار(650 )دەفتەر دۆلا ریان بردووە بۆ دوو نوسینگەی ئاڵووگۆڕی دراو، بەڵام نوسینگەكان پارەكەیان بردووە و دواتر وتوویانە مایەپوچ بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا هیچ كەسێك دەستگیرنەكراوە چونكە ئەو هاوڵاتیانەی پارەكانیان بردراوە سكاڵای یاساییان تۆمار نەكردووە.
ک