زایەڵە - پرۆفسۆر دکتۆر رەعد رفعه لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە مانگی داهاتوو(حوزەیران)دەستپێدەکاتەوە، دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.

بەگوێرەی لێدوانەکەی د. رفعه، ئەم پرۆسەیە بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەی تەوتینی مووچە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق لیستێکی تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و داوای کردووە هەموو پلەبەرزکردنەوەکان لە لیستی مووچەی مانگی شەش دیاری بکرێن، بەتایبەت ئەو پلەبەرزکردنەوانەی کە فەرمانبەران مافی یاساییان هەیە بەڵام پێشتر بۆیان جێبەجێ نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە یەکێک لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، پشتڕاستی کردەوە: "نووسراوێک و لیستێکی لەو شێوەیە هاتووە، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش داخل بکەن و بەغدا داوای کردووە."

هەروەها داوا لە فەرمانگەکان کراوە بە وردی ئەم لیستانە پڕ بکەنەوە و سەرجەم زانیارییەکان لەسەر لیستی مووچەی مانگی شەش دیاری بکەن.

شارەزایانی کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوە بە یەکێک لە ئەرێنیترین دەرئەنجامەکانی پرۆژەی تەوتینی مووچە وەسف دەکەن، پێیان وایە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی دارایی و کارگێڕی فەرمانبەرانی هەرێم جێدەهێڵێت.

ک