زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: چاوەڕوان دەكرێت لە دوای 25ی ئەم مانگەوە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم بنێرێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تاوەكو 25ی ئەم مانگە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی عێراق دابەشدەكرێت و دواتر دەستدەكرێت بە خەرجكردنی بودجەی وەزارەت و دەستەكان لە عێراق.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، “لە دوای 25ی ئەم مانگەوە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت”.
ک