زایەڵە-حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنج بە لێبڕینی لەسەدا یەكەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق دەكات.


یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری  لیژنەی بایۆمەتری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، رۆژی رابردوو لە نوێترین رێنماییدا داوایان لێكراوە بەپێی بڕیاری 281-ی وەزارەتی پلاندانانی عیراق و راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری عیراق، بە رێژەی  لەسەدا یەك لێبڕین لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بكرێت.

لای خۆیەوە فێنك حەسیب، سەرپەرشتیاری لیژنەی بایۆمەتری لەهەولێر لەبارەی هۆكار و مەبەستی لێبڕینەكەوە بە میدیاكانی راگەیاندووە، ژمارەی كەسیی بێهاوتا كە بە یو پی ئێن  ناسراوە و بووەتە ژمارەی وەزیفی، لەبەرامبەر ئەوەدا بەغدا داوایكردووە، ئەو لێبڕینە بكرێت لەمووچەی بنەڕەتی و سەرجەم فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست بگرێتەوە.


هاوكات روونیشیكردووەتەوە، لێبڕینەكە تەنیا بۆ یەك مانگە و لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئایار جێبەجێدەكرێت.

لێبڕینی  لەسەدا یەك مووچە بەجۆرێكە، لە كۆی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەبێت، ئەگەر فەرمانبەرێك مووچەی بنەڕەتییەكەی 400 هەزار دینار بێت، تەنیا چوار هەزار دیناری لێدەبڕدرێت.


ک