زایەڵە - ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
لەمبارەیەوە ئیدارەی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:، “هەفتەی رابردوو هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 139 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، 226 هەزار بەرمیل کەمیکردووە”.
ئەوەش هاتووە: هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 85 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە هەفتەی رابردوو 152 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
ئەوەش خراوەتەروو : یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا کەنەدا بووە، بە تێکڕای سێ ملیۆن و 538 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش کۆڵۆمبیا دێت، بە تێکڕای 439 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، مەکسیک بە تێکڕای 342 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و سعودیە بە تێکڕای 296 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم و چوارەم دێن.
ک