زایەڵە - سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، "هەر فەرمانبەرێكی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزكردنەوەی فەوتاوە".

لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، ماوەی نۆ ساڵە پلەبەرزكردنەوە لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و هەر فەرمانبەرێكی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزكردنەوەی فەوتاوە. 

وتیشی، "ئێستا عێراق داوا لە هەرێم دەكات زانیاریی ئەو فەرمانبەرانەیان بداتێ كە شایستەی پلەبەرزكردنەوەن". 

باسی لەوەشكرد، راگرتنی پلەبەرزكردنەوە ستەمە لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و پێویستە دەستپێبكاتەوە.

ک