زایەڵە-وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە كە هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین كات دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین بوون بەكۆتا بگات و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت بۆ خەرجكردنی مووچەكانیان، دەشڵێن لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج زیاد لە پێنج هەزار و 260 خانە نشین پێنج مووچە پێكەوە وەردەگرن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەكراوە، هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینان چڕ كراونەتەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی چەندین ڕێكار وهەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر.
ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراوە كە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بكەن كە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێن.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشهاتووە، لە ئەنجامی ئەو ڕێكارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار، تواندراوە پێنج هەزار و261 خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بكرێنەوە و ناوەكانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەكانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بكرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆیان جێگیركراوە.
ک