زایەڵە-دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،لە بازگەکانی عێراق، دەستگیرا بەسەر سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەلدا کە لە هەرێمی کوردستانەوە بار کرابوون بەرەو ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئەمڕۆ دوو شەممە 26_ی ئایار_ی 2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵدراوە بە رێگەی قاچاغ سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل لە هەرێمی کوردستانەوە بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق، بەڵام رێگریان لێکردووە.
ئاماژە بەوەش دراوە،کەلوپەلەکان لەنێو 51 ئۆتۆمبێلدا بوون و ویستویانە لە رسوماتی گومرگی بازگەکانی کەرکوک و نەینەوا و دیالە دەربازیان بێت، بەڵام دەستیان بەسەردا گیراوە و سەرجەم شۆفێرەکانیشیان دەستگیر کراون.
باسی لەوەش كردووە“بەشێک لەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵگەنامەی ساختەیان هەبووە، هاوکات رێگەی قاچاخ بۆ تێپەڕاندنی بەرهەمەکان بەکارهێنراوە
ئەو خۆراک و کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی، کەرەستەی جۆراوجۆری پزیشکی و بیناسازی، پەڕەی کانزا، پاککەرەوە، ئارد، و کەرەستەی تر.
ک