زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هیچ ڕێگرییەك لە بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا نیە و موچە دێت، بەڵام ناتواندرێت كاتەكەی دیاری بكرێت، چونكە ڕێكارەكان كاتی دەوێت و وادەیەكی دیاریكراوی نیە.

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ناتواندرێت وادەی ناردنی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە دیاری بكرێت، چونكە ڕێكارە ئیدارییەكان لە بەغدا كاتی پێویستە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ ڕێگرییەك لەبەردەم ناردنی موچەدا نیە و ئەوەی مایەی گەشبینیە كە موچە دێت، بەڵام نازاندرێت كە پێش جەژنە یان دوای جەژن، زۆرجار وادەكەی دیاریكراوە، بەڵام چەند ڕۆژێك لەو وادەیە دواكەوتوە.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە باسی لەوەشكرد، تەنانەت حكومەتەكانی هەرێم و بەغداش وادەكەی بە دیاریكراوی نازانن، هەندێكجار لەدوای ڕێكارە ئیدارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق،  گرفت لە سویلە و بانك دروست دەبێت.

ک