زایەڵە-شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 هەزار و 522 ئۆتۆمبێل لە دەروازەی باشماخەوە هاوردەی هەرێم کراوە، لەو ژمارەیە 23یان بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی رێگایان پێنەدراوە داغڵبکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێرد باجی گومرگیان لێوەرناگیرێت و تەنها رسوماتیان لێوەردەگیرێت.
شاخەوان بەکر جەختیشیکردەوە، رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوە، لە ساڵی داهاتووەوە ژمارەی پشکنینەکان بۆ ئۆتۆمبێل زیاتر دەکرێن.
ک