زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە فۆاد تەها ڕۆژنامەنوسی دیار لەهەولێر ڕایگەیاند، سەرەتا دەمەوێ  ئەوە بڵێم کە بابەتی غاز  رەهەندێکی نێودەولەتی  وەرگرتوە و فراوانە، ئەوندە دەڵێم ئەوەی بەم دواییە روویدا وهەزاران کەس لە غەززە بوونە قوربانی هۆکارەکەی بابەتی ململانێی غاز بوو. غازی کوردستانیش  بەشێکە لەو معادەلە لە جیهاندا دەگوزەرێ ،بمانەوێ نەمانەوێ کوردیش داخیلی ئەو ململانێیە بوە.

وتیشی، غازی کوردستان بەگوێرەی شارەزایان کوالیتی باشە، ئاسان بەرهەم دێ  بۆیە چاوی لەسەرە . لەلایەکی تر ئەوروپا لەو کاتەدا دەیەوێ لە ژێرهەژمونی روسیا بێتە دەرەوە و چیتر نەبێتە ژێردەستەی  پێویستی روسیا و هەر جارەی بە جۆرێک  غاز بکاتە کارتی فشار بۆ سەریان بۆیە بەدوای بازاری تر دەگەرێ کە پێم وایە کوردستانی بە بەدیلی روسیا داناوە لە هەوڵی ئەوە دایە  ئەو یەدەگە زۆرەی غاز کە لە کوردستان بوونی هەیە بێتە مەیدان.

فۆادتەها باسی لەوەشکرد؛ سەبارەت بەوگرێبەستەی کە هەرێم لەگەڵ  کۆمپانیاکان لە ئەمریکا کردە من پێم وایە دەبوو بە راوێژ لەگەڵ بەغدا و لەسەر بنەماکانی دەستور بکرابا، چونکە مادەی دەستوری بە روونی دەسەلاتەکانی ناوەند و هەرێمی دیاری کردوە  بۆیە ئێمە لە هەرێم ئەزمونی پێشترشمان هەیە کە چۆن حکومەتی عێراق لە رێگای دادگای پاریس  توانی  هەنارەکردنی هەرێم  راگرێ و تاکو ئێستاش هەرێم نەیتوانیوە نەوت هەناردە بکات، پێم وایە نابێ غازیش بە دەردی نەوت ببەین، لەلایەکی تر ئێستا عێراق خۆی پێویستی بە غازە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا دوای ئەوەی ئێران رێژەی پێدانی غازی لەسەر عێراق  بەرێژە ٥٠٪ کەم کردۆتەوە .

ئەوڕ ۆژنامەنوسە ئەوەشی خستەڕوو، دەکرا لەگەڵ عێراق بە هاوبەشی کار لە غاز بکرێ باشترە، هەمیش عێراقیش هەنگاوی برینی موچەی نەدەکردە کارتی فشار، لە لایەکی تر حکومەتی هەرێم حکومەتی کاربەرێکەرە تاچەند توانای ئەوەی هەیە گرێبەستێکی بەو قەبارەیە  بکات. من پێم وایە دەبوو پەلەی لێ نەکرێ تا حکومەتێکی  کارا دروست دەکرا ئینجا  لەسەر بنەمای ئەو ماددە دەستوریانەی دەسەلات بە هەرێم دەدا ئەو گرێ بەستانە بکرابا و لە بەرژەوەنی خەڵکیش دەبوو ئەوکاتە.

هێمای بەوەشکرد،پێم وایە حکومەتی عێراق دەستەوەستان  ناوەستێ هەموو هەولێک دەدا بۆ راگرتنی ئەوگرێبەستانە هەر لە پەنا بردنە بەر دادگا تابەکارهێنانی کارتەکانی فشار بۆ سەر هەرێم، هەروەها حکومەتی  عێراق ماوەیەکە جموجوڵی دەست پێکردوە بۆ زیاتر کردنی بەرهەمی غاز، ئەوەتە دوێنێ عێراق گرێبەستێکی بۆ کارکردن لە کێڵگەیەکە غازی لە سنوری کفری کردوە  کە سنوری مادەی ١٤٠ ە پێم وایە ئەوە دژە هەنگاوە لە دژی گرێبەستەکەی هەرێم.

ڕونیشیکردەوە، هیوادارم خەڵکی کوردستان سود لە گرێبەستەکانی غاز وەرگرێ گوزەرانی خەلکی پێباش بکرێ نەک بەدەردی نەفتەکەی بچێ لەباتی نیعمەت لێی ببێتە نیقمەت و ببێتە هۆکارێک بۆ برینی قوتەکەی هەروەک لە بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق هەستی پێکرا کە من پێم وایە بریارێکی بەتەواوی سیاسیە و  هی حکومەت نێە بەلکو بریاری چوارچێوەی هەماهەنگیە  و پەیوەستە بەم پرسە ، رۆژی سێشەمەیش٣/٦ هادی عامری هەر بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پرسە دێتە  هەرێم.

ک