زایەڵە-هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە؛
زێڕی عەیار ١٨ بە ٥٦٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ بە ٦٦٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٢ بە ٦٩٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٤ بە ٧٥٤ هەزار دینارە
رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، نیازی هەیە باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم بەڕێژەی 25-50% بەرزبکاتەوە، ئەوەش وایکرد نرخی زێڕ بەرزبونەوە تۆماربکات.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە ڕێژەی 0.2% بەرزبوەوە و گەیشتە 33.04 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 1054.28 دۆلار و پالادیۆمیش لە 970.79 دۆلاردا جێگیرە.
ک