زایەڵە - فەرهاد تۆفیق وتەبێژی فەرمی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەبارەت بە گرێبەستەکانی نەوت و غاز، ئەوانەی لە ڕابردودا کراون، ئەوانەش کە لە ئایندەدا دەکرێن، پێمان وایە هە موویان گرێبەستی یاسایین، لەبەر ئەوەی لەدەستوری عێراقیدا دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدڕاڵی دیاری کراوە،هەموو ئەوبابەتانەی کەدیاری نەکراون هێڵراونەتەوە بۆ دەسەڵاتی هەرێمەکان.

ئاماژەی بەوەشدا؛ بڕیارەکانی دادگای کەرخ ئەوەی کە وەزارەتی نەوتی عێراقی لەسەر هەرێم و کۆمپانیاکان تەسجیلی کردبوو، ئەوەش ئەوەی سەلماند کەگرێبەستەکان، گرێبەستی یاسایین، ئەگەرچی لەهەندێک بڕگە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقیا دەتوانن نەوت و سامانە سروشتیەکان بفرۆشێت.

ئەوبەرپرسەی سۆسیالیست دیموکرات وتیشی، سەبارەت بە گرنگی ئەو گرێبەستانە لە ڕاستیدا هەموو مامەڵەیەکی سەربەخۆی هەرێم لەگەڵ دەرەوەی حکومەتی عێراقیدا، پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات، جگە لەوەی ئەم گرێبەستانە کە کاریگەری لەسەر پێگەی هەرێمی هەیە، لەهەمانگاتدا دروستکردنی بەرژەوەندی وڵاتان و کۆمپانیا گەورەکان و وڵاتانی زلهێز لە هەرێمی کوردستان کە لە دواجاردا هەرێمی کوردستان ئەتوانێ بۆ پشتیوانی خۆی لە پرسەکاندا بەکاری بهێنێ، وەکو لۆبییەک بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی و لەهەر پرسێکی ململانێی نێوان هەرێم و ناوەند، ئەکرێ سودی لێوەربگیرێ و بەکار بهێنرێ.

ک