زایەڵە-بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەبەوەدەكات بڕیارە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، عیراق بڕێك پارە بەشێوەی سولفە بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی پێ دابەشبكرێت.

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆزایەڵەرایگەیاند: بڕیارە لەماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا حكومەتی عیراق سولفەیەك بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێم-ی پێ دابەشبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی نابێت ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەولێری دەنێرێت ناوی قەرزی لێبهێنرێت، چونكە هەرێم پشكی هەیە لەبودجەی گشتی عیراق-دا، هاوكات لەدوای جەژنی قوربان، پێویستە بۆ ماوەی 30 رۆژ لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بەڕێككەوتن لەنێوان هەردوو حكومەت پێكبهێنرێت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی لەڕێككەوتنەكەدا هاتووە و جێبەجێكنەكراون.

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی وتووە،هەردوو حكومەت بەرپرسیارن لە دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەرچەندە بڕیارەكەی دارایی عیراق زیاتر سیاسیی بووە و پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگا و یاساش بوو.

ک