زایەڵە- وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچوانی ساڵی 2023-2024ی بەشی پزیشكیی گشتیی دەكاتەوە، بڕیارەكەش دەرچوانی هەمان بەش لەزانكۆكانی هەرێمیش دەگرێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ههرێمیش زانیاریى زیاتر ئاشكرادهكات.
وەزارەتی تەندروستیی حكومهتى عێراق بڵاویكردەوە، ئەو دەرچوانەی بەشی پزیشكیی گشتیی كە ئارەزومەندی دامەزراندنن، دەتوانن فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.
باس لەوەشدەكرێت، بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەرچوانی هەمان ساڵی خوێندنی 2023-2024ی بەشی پزیشكیی گشتی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
سەركار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومهتى كاربەرێكەری هەرێم لهوبارهیهوه ڕایگهیاندوه، بۆ ئەگەری دامەزراندنی دەرچوانی نوێ لەهەرێمی كوردستان، لەگەڵ عێراق لەگفتوگۆدان، هێشتا ئەو بابەتە یەكلانەبوەتەوە.
ک

June 03, 2025