زایەڵە-ئەمڕۆ سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیران عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە و باسیان لەچەند پرسێك كردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، "جەخت لەسەر گرنگی چارەسەری ریشەیی دەستووری بۆ پرسە داراییەكان كرایەوە، بەتایبەت پابەندییە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، هەروەها جەختكردنەوە لەسەر دەركردنی یاسای نەوت و غاز".
ک