زایەڵە - كاندیدێكی دەرچووی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات، حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی هەیە بەڵام نایەوێت دابەشی بكات، چونكە ئەگەر لە بەرمیلێك نەوت تەنها ١٠ دۆلاریشی دەست كەوتبێت، ئەوا لە فرۆشتنی ٢٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت، نزیكەی سێ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەعومەر گوڵپی كاندیدێكی دەرچووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم ئەگەر لە بەرمیلێك نەوت تەنها ١٠ دۆلاریشی دەست كەوتبێت، ئەوا لە ٣٠ مانگی رابردوودا لە فرۆشتنی ٢٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت، نزیكەی سێ ملیار و ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ئەو پارەیە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینارە، ئەوەش بەشی پێنج مووچە دەكات، كەواتە بۆچی حكومەتی هەرێم پارەی مووچە نادات لەكاتێكدا هەرێم پارەی مووچەی بە زیادەوە هەیە.
ک