زایەڵە- لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەساڵی 1979 کەبەسەرکردایەتی ئیمام خومەینی بەرپابوو کاریگەریەکی زۆری لەناوچەکە هەبوو، هەم لەئێران حوکمی شاهانەی عەلمانی گۆڕی، کۆمەڵگەی بەرەو ئیسلام برد، هەمیش لەناوچەکە پاڵپشتی حەرەکاتی ئیسلامی و گەلانی چەوساوەی دەکرد.
وتیشی، لەعێراق لەساڵی 1980 - 1991 ئێران پاڵپشتی موعارەزەی عێراقی دەکرد، بە کورد و عەرەبەوە، بەشیعە و سونەوە، لە ڕاپەڕینی 1991 لە ڕزگارکردنی کوردستان . لە شەڕی دژ بە داعش هاوکاری عێراق و کوردستانی کردووە، لەیەمەن هاوکاری حوسیەکانی کردووە، لە بۆسنە دژی سربیەکان هاوکاری کردووە، هاوکاری هەندێک لایەنی ئیسلامی و گەلانی ئازادیخوازی کردووە.
سەرکردەکەی کۆمەڵی دادگەری هێمای بەوەشکرد، ئێران ڕۆڵێکی کاریگەری لەناوچەکە هەبووە، ئێران بووە بەدەوڵەتێکی بەهێز ، خۆرئاوا حسابێکی زۆری بۆ دەکات.
ک