زایەڵە - سەرەڕای گەیشتنی پارەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە بەڵام دابەشکردنی هاوکاریەکە بۆ دوای جەژن دواخرا و پێش جەژن دابەش نەکرا.

بەهۆی دابەشنەکردنی لە کاتی خۆیدا بۆ یەکەمجار هاوکاری هاوپەیمانان زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێنێت و نزیک دەبێتەوە لە ٤۰ ڕۆژ و بڕیارە لە ۱۲ تا ۱٤ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی بکرێت لەکاتێکدا لە ٥ی مانگی ڕابردوو هاوکاریەکە بۆ مانگی نیسان دابەش کرا.

بەپێی زانیاریەکانی زایەڵە بەهۆی نەهاتنی مووچە و بۆ دروست نەبوونی جیاوازی لەنێوان لیواکانی وەزارەت کە هاوکاریەکە دەیانگرێتەوە لەگەڵ هێزەکانی ۷۰ و ٨۰ بڕیار دراوە دابەشکردنی هاوکاریەکە دوا بخرێت.

هاوکاری هاوپەیمانان مانگی ڕابردوو بە نزیکەی ٥٦ هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دراو هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێک زیاتر لە ۲۰۰ هەرار دیناری پێدرا.

ک