زایەڵە-حكومه‌تى عێراق به خستنه‌كارى بڕیارى 270ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەستکاریکردنی لیستی نرخی کاڵا و شتومەك لە گومرگەکان زیانێکی دیكه بە هه‌رێمى كورستان دەگەیەنێت.
به‌شێك له بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان و ده‌سته‌ى پێشخستنى كه‌رتى تایبه‌ت له عێراق و به‌شێك له وڵاتان و هه‌رێمى كوردستانیش له دژى بڕیاره‌كه‌ى عێراقن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كار به پێناسه‌ى گومرگى یه‌كگرتووى عێراق بكرێت و بڕیاره‌كه رابگیرێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى زایەڵە،حكومه‌تى عێراقى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و جێبه‌جێكردنى ڕێککەوتنى 19ی کانونی یەکەمی 2023 لە نێوان هەردوولا به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى پێناسه‌ى گومرگى یه‌كگرتووى نێوان هه‌ردوولا. دەستەی گشتی گومرگی عێراق لە رۆژی 1ی حوزەیرانەوە کار بە بڕیاری 270ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەستکاریکردنی لیستی نرخی کاڵا و شتومەک لە گومرگەکان ده‌كات. به گوێره‌ى بڕیاره‌كه لەمەودوا گومرگ بەپێی نرخی کاڵا وەردەگیرێت.
به گوێره‌ى بڕیارى 270ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق هەر بارێك هاوردە بکرێت نرخەکەی لێك دەدرێتەوە و بەگوێرەی ئەو نرخەی هاوردەکراوە گومرگی لێوەردەگیرێت.
زایەڵە زانیویه‌تى، هه‌رچه‌نده وابڕیاربوو بڕیارەکە هەرێمی کوردستان نه‌گرێته‌وه تاوەکو رێککەوتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام له ئێستادا عێراق داواده‌كات ئه‌و كاڵا و شتوومهكانهى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌گه‌ن (فاتورە و بڕوانامەی سەرچاوە) پێشکەش بە دەسەڵاتی گشتی گومرگی عێراق بكات به‌مه‌ش بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م بڕیاره زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان جێبه‌جێكرنى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر داهاتى هه‌رێمى كوردستان و كاڵاى هاورده‌كرا ده‌بێت. ژماره‌یه‌ك لێكه‌وته‌ى ئابوورى خراپ له‌سه‌ر هه‌رێم جێده‌هێڵێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى زایەڵە،جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق نه‌ك ته‌نها هه‌رێمى كوردستان ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربڕیوه به‌ڵكو بازرگانان و ده‌سته‌ى پێشخستنى كه‌رتى تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و به‌شێك له وڵاتانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره رابگیرێت.
پێشتریش حكومه‌تى عێراقى بڕیاریدابوو تەنیا ئەو بەرهەمە نێوخۆییانەی هەرێمی کوردستان رێگە بە ناردنیان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروو دەدرێت؛ کە کۆمپانیا و پڕۆژەکانی بەرهەمهێنەر لە بەغدا تۆمار کرابن. له مانگی نیسانی ئەم ساڵەوە، رێگەدان بە بارە هاوردەکراوەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق راگیراوە، ئەوەش بە هۆکاری چەند مەرجێکی عێراق بۆ بازرگانان.
ک