زایەڵە - ئەوەی ئاڕاستەی ڕوداوەکان لە بەرژەوەندی لایەنێک یەکلایی دەکاتەوە تەنیا و تەنیا هێزە.
د،شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، شەڕ و هێرشەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان ڕەنگدانەوەی دۆخی ئەنارشیستی نێودەوڵەتیییە، لە دۆخێکی وەهادا، گللەیی و بەیاننامە ڕۆڵیان نییە، ئەوەی ئاڕاستەی ڕوداوەکان لە بەرژەوەندی لایەنێک یەکلایی دەکاتەوە تەنیا و تەنیا هێزە، ئەڵێن کاتێک لە ستالین دەپرسن، پاپای ڤاتیکان چ کاریگەرییەکی دەبێت، لەوەڵامدا دەپرسێت، پاپا چەند تانکی هەیە، کەواتە چەندێتی و چۆنیەتی هێز پێوەرە، هەر بۆیە لە دۆخێکی ئاوادا و ئەنجام پەیوەستە بەوەی چی هەیە، نەوەکو چی دەبێت.