زایەڵە -ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە درێژه‌كێشانی ئه‌م باردۆخه جێگای قبوڵ نییه و خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایی به‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناگرن..
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵ:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆ بووه‌وه و تێیدا پرسه‌كانی كۆنگره و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شه‌ڕی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی تاووتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ ١٥-٦-٢٠٢٥، له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجام درا و تاوتوێی چه‌ندین پێشهاتی هه‌نووكه‌یی گرنگی ناوخۆی حزب و هه‌رێم و ناوچه‌كه كرا:
1- پرسی به‌ستنی كۆنگره و دوایین ئاماده‌كارییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی كۆنگره تاووتوێ كرا، كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون، بڕیاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له كات و شوێنی دیاریكراوی خۆیدا كۆنگره‌ی (5)ی خۆی ببه‌ستێت و، له‌و ڕووه‌وه جه‌خت له پاراستنی یه‌كڕیزیی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ و هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن بۆ سه‌رخستنی كۆنگره به گیانی برایه‌تی و پارێزگاریكردن له مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵ و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتوو به ڕوئیا و ستراتیژی و پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو كه له‌گه‌ڵ قۆناغی داهاتووی هه‌رێم و عێراقدا بگونجێت.
2- ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به پرسی مووچه و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان، كه بارودۆخێكی سه‌خت به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پێنراوه، به‌رپرسانی هه‌رێمیش بێباكن و تروسكایی چاره‌سه‌ریش نادیاره، له‌كاتێكدا پێویست بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شه‌و و ڕۆژیان بخستایه سه‌ر یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، لانی كه‌م له داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نه‌وت و غاز و به قاچاغ، مووچه‌ی خه‌ڵكیان دابین بكردایه.
هه‌ربۆیه درێژه‌كێشانی ئه‌م باردۆخه جێگای قبوڵ نییه و خه‌ڵكی كوردستان تا كۆتایی به‌رگه‌ی ئه‌م بارودۆخه ناگرن.
3- سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێران و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران، بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ئاڵۆز كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی هێرشه‌كان و ئاڵۆزی و فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه هه‌یه.
هه‌ربۆیه ئێمه له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێك بۆ فراوانبوونی جه‌نگه‌كه دابنێن و له‌پێناوی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر، هیوادارین هه‌رێمی كوردستان و عێراق دوور بن له پریشكی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه.