زایەڵە - دارا سێکانیانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە فراوان کردنی سنووری جەنگ لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەڵەستین و غەززە بوو.
لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند،ماوەیەکی زۆرە بە هۆی سیاسەتی زلهێزان ناوچەکە نائارامە بەتایبەتیش دوای ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی هەموو سنورەکانی بەزاند بەرانبەر بە دانیشتوانی فەلەستین و غەزە بەهۆی بێدەنگ بونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان سنوری شەڕەکە فراوان بوو ئێستا ناوچەکە لە شەڕێکی قورسدایە، بەداخەوە هەمیشە شەڕ جگە لە کاولکاری و وێرانکاری و ئاوارەیی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان شتێکیتری لێ چاوەڕوان ناکرێت .
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی، بۆ یە پێویستە وڵاتانی دنیا و نەتەوەیەکگرتوەکان و زلهێزان هەڵوێستی جدیان هەبێت بۆ کۆتایی هێنان بەوشەڕانەی کە بەرۆکی جیهانی گرتووە دواجار مرۆڤایەتی بەگشتی زیان دەکات.