زایەڵە ـــ  هیلال لەگەڵ دوو یانەی بەناوبانگی ئەوروپا ڕکابەری دەکات بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێدێرسۆن ئەستێرەی ئەتالانتا.

 ئەکرەم کۆنور، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورکی، ڕایگەیاند؛ هیلال لە سعودیە بەدوای کڕینی ئێدێرسۆن ئەستێرەی بەرازیلی لە یانەی ئەتالانتای ئیتاڵیا دەگەڕێت، هەروەها ئەو یاریزانە لە لایەن چەند یانەیەکی دیاری ئەورووپاوە کروەتە ئامانج. کۆنۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئەتالانتا داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە. ئەو ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەی تورکی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە جگە لە یانەی هیلال کە بەردەوامە لە چالاکی لە بازاڕی گواستنەوەدا، چەندین یانەی گەورەی دیکەش کێبڕکێ دەکەن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیدێرسۆنی بەرازیلی.

 یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و بایرن میونشی ئەڵمانی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکەن.