زایەڵە-هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٩١ هەزار دینارە.


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٩٤ هەزار دینارە


لە لایەکی دیکەوە، دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەمی کەمێک بەرزبووەوە.

هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٧٣ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.