زایەڵە - بەپێی ئامار و داتای وەزارەتی پلاندانان، پێچەوانەی عێراق و پارێزگاکانی هەرێم ڕێژەی بێکاری لە ساڵی ۲۰۲۱ بۆ ۲۰۲٤ لە پارێزگای سلێمانی هەڵکشاوە لە کاتێکدا لەتەواوی ناوچەکانی تر ڕێژەکە دابەزیووە.
هەڵکشانی بێکاری لە سلێمانی لە چاو ساڵی ۲۰۲۱ کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دۆخی بازاڕ خراپ بووە و تاساڵی ۲۰۲٤ دۆخی هەموو ناوچەکانی تر باشتر بووە تەنها سلێمانی لە هەموو هەرێم و عێراق دۆخی خراپتر بووە.
بەپێی داتاکان لە ۲۰۲۱ ڕێژەی بێکاری لە سلێمانی ۱۲ لەسەد بووە لە ۲۰۲٤ بۆ ۱۳.٦۱ لەسەد زیادی کردووە.
لەو ماوەیەدا بێکاری لە دهۆک ۲٤.۱ لەسەد دابەزیووە بۆ ۱۷.٤۷ لەسەد و لە هەولێر لە ۱۷.۷ لەسەد دابەزیووە ۱٤.٦۷ و لە هەرێمی کوردستان لە ۱٦.٥ لەسەد دابەزیووە بۆ ۱٤.۷۹ لەسەد و لەتەواوی عێراق لە ۱٦.۲ لەسەد دابەزیووە ۱۳.٤٨ لەسەد.
محەمەد حسێن شارەزای ئابوری دەربارەی داتاکان و زیاد بوونی ڕێژەی بێکاری دەڵێت، لە ساڵی ۲۰۱٤ کەمترین ڕێژەی بێکاری و هەژاری لەسلێمانی بووە و لە ئێستادا وەبەرهێنان ڕوو لەسلێمانی ناکات و ئەو سەرمایە مرۆی و مادیەی لەسلێمانی بووە ڕوویان لە شوێنانی تر کردوە.