زایەڵە - سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کۆدەبێتەوە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان ئێستا لە کۆبوونەوەدان، گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق تاوتوێ دەکەن.