زایەڵە - کۆمەڵەی هەنگەوانان لەڕێگەی یاداشتێکەوە داوای ڕێگری کردن لەهەنگوینی ساختە دەکەن کەلەبازاردا بەشیلە و هەنگوینی خۆماڵی دەفرۆشرێت.

 قائیمقامی سلێمانی پێشوازی لە کۆمەڵەی هەنگەوانان و مامۆستایەکی زانکۆ کرد کەلەڕێگەی یاداشتێکەوە داوا دەکەن ڕێگری بکرێت لەهەنگوینی ساختە کەلەبازاردا بەهەنگوین و شیلەی خۆماڵی دەفرۆشرێت.

قائیمقامی سلێمانی وتی: ئێمە لەڕێگەی لیژنەکانمانەوە سەرجەم نوسینگە کشتوکاڵیەکان و دوکانەکانی فرۆشتی دەرمان و پێداویستی هەنگەوانانمان ئاگادار کردونەتەوە کەلەژێرچاودێری لایەنی پەیوەندیدارو ڕێنماییەکانیاندا کارەکانیان ئەنجام بدەن و مۆڵەتی فەرمیان هەبێت، لیژنەکانیشمان بەردەوام لەگەڕان و بەداداچوندان و نابێت بەهیچ شێوەیەک شیلە بەهەنگوین بەهاوڵاتیان بفرۆشرێت و هەرفرۆشیارێک شیلەی ساختە بەهەنگوین بفرۆشێت توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت. 

قائیمقامی سلێمانی داوای کرد هەموولایەک هاوکاری لیژنەکان بن تاتەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان پارێزراو بێت.