زایەڵە-ئێوارەی ئەمڕۆ لەکەمپی بەحرکە لەشاری هەولێر ئاگرکەوتەوە و لەئێستادا زیاتر لە 10تیمی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی هەوڵدانن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە
هاوکات لەبارەی زیانی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بە کەمپەکە گەیشتوە و هاوکات ئافرەتێک برینداربوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە
وە شایەتحاڵەکانی نزیک لە ڕوداوەکە باس لەوەدەکەن کە لەگەڵ دروستبونی ئاگرەکەدا منداڵێک دیارنەماوە تائێستا نازاندرێت ئاخۆ ئەو منداڵە چی لێهاتوە.

June 16, 2025