زایەڵە-جێگری دوەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات شەوی ڕابردوو لەكۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت باسمان لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردو داوامانكرد هەرچی زوە ئەم كێشەیە دەبێت چارەسەر بكرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەكۆبونەوەكەی شەوی ڕابردووی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بابەتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو، بەڵام بۆ من بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەهەمو پرسێك گرنگ تر بوو، بۆیە بەڕونی تیشكمان خستەسەركاریگەییەكانی خەرج نەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی خەرج نەكردنی موچەو برسیكردنی زیاتر لە یەك ملیۆن موچەخۆری هەرێمیش دەبێت ئەولەویەت بێت بەلای هەمو لایەكەوە، بۆیە داوامانكرد هەرچی زوە ئەم كێشەیە دەبێت چارەسەربكرێت،چونكە موچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزار و نیگەرانن لەبڕینی موچەكانیان.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە، بەسوپاسەوە هەندێك لەسەركردەكان هاوڕابون لەسەر ئەو بابەتە، هەر شەوی ڕابردووكۆبونەوەیەكی دیكەشمان هەبو لەسەر پرسی موچە بەئامادەبونی سەرۆك وەزیران و ئەمڕۆ سێشەممەش هەوڵەكانمان لەروی یاسایی و ئیداری بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە.