زایەڵە-خور عەبدوڵا ڕێڕەوێکی ئاویە لە نێوان کوەیت و عێراق لایەکی نیمچە دورگەی فاوی عێراق و لایەکەی تری دورگەی بوبیانی کوەیتە و لەسەرەتادا ڕێڕەوەکە پانی ۱۲ کیلۆمەترە و لەکۆتایدا دەبێتە کیلۆمەترێک.
لە دوای داگیر کردنی عێراق لەلایەن کوەیت لە ساڵی ۱۹۹۳ ئەنجومەنی ئاسایش بەشێوەی سەرەتای سنوری ئاوی نێوان هەردوو وڵاتی دیاری کرد.
لە ساڵی ۲۰۱۰ تا ۲۰۱۲ کوەیت لەگەڵ عێراق کەوتە گفتوگۆ تا لە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۲ لەبەغدا ڕێکەوتننامەی خور عەبدوڵا لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا بەپێی ڕێکەوتنەکە دووبارە هێڵی سنور دیاری کراوە لەبەرژەوەندی کوەیت .
وڵاتی کوەیت دوای ڕێکەوتنەکە دەستی بە بنیاتنانی بەندەری موبارەک کرد لەسەر ڕێڕەوەکە لە شوێنێکی ڕێڕەوەکە کە ۱۱ کیلۆمەتر پانە و بەندەرەکەی لەناو ئاو دروستکردوەو دوو کیلۆمەتر و ۷۰۰ مەتر سەکۆی دەستکردی لەناو ئاو دروست کردووە.
ڕێکەوتنەکە لە ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۳ لەپەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا و ناڕەزای زۆری شەقامی عێراقی لێکەوتەوەو حکومەتی مالیکی بەخیانەت و فرۆشتنی خاک و ئاوی عێراق تۆمەتبار کرا .
لە ۱٤ی ئەیلولی ۲۰۲۳ دادگای فیدڕاڵی لەئەنجامی چەند سکاڵایەک پەسەند کردنی ڕێکەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە چونکە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی ٥۰ +یەک پەسەندی کردوە و بەپێی دەستور و پەیڕەوی پەرلەمان دەبێت ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ پەسەند بکرێت.
دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەتنەکە و لەژێر فشاری شەقامی عێراقی مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق داوایان لەدادگای فیدڕاڵی کردوە ڕای خۆی لەسەر ڕێکەوتنەکە بخاتەڕوو و دۆسیەی ڕێکەوتنەکە یەکلای بکاتەوە .
بەهۆی فشاری هەندێ لایەنی سیاسی بەتایبەت نوری مالکی لەسەر سەرۆکی دادگا بۆ پەشیمان بوونەوە لە بڕیاری پێشووی خۆی و پەسەند کردنی ڕێکەوتنەکە شەش ئەندامی جێگیری دادگا و سێ ئەندامی یەدەگ دەستیان لەکار کێشایەوە.
دادگای فیدڕاڵی لەبەردەم دوو بژاردەدا بوو ئەگەر ڕێکەوتنەکە پەسەند بکات دژی بڕیارێکی خۆی لە ساڵی ۲۰۲۳ دەوەستێتەوە و ئەگەر بەنادەستوری ناوی ببات دەبێت حکومەتی عێراق ڕێ و شوێن بگرێتە بەر و ئەو سنورە ئاویە بگێڕێتەوە کە لەبەرژەوەندی کوەیت دەستی لێهەڵگرتووە.
ڕێکەوتنی خور عەبدوڵا ئاستەنگ بۆ جوڵەی کەشتیوانی عێراقی لەداهاتودا دروست دەکات و مەترسی لەسەر هەردوو بەندەری ئوم قەسر و زوبێر دروست دەکات کە دوو بەندەری عێراقن و تاکە ڕێڕەوی دەریایی عێراقن بۆ جیهان.