زایەڵە - كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆتاییهات، بۆ ناردنی مووچە داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكرێت.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كراوە و داواكراوە حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق جێبەجێبكرێت تاوەكو حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە پشتبەستن بە دەستوور و یاساكان كراوەتەوە.

June 22, 2025