زایەڵە - بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، 36 هەزار هاوبەشی كارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناكییەوە.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی زایەڵەی راگەیاند، تاوەكو ئێستا لە سلێمانی سێ قۆناغی پرۆژەی رووناكی جێبەجێكراون و 20 گەڕەك كە دەكاتە 36 هەزار هاوبەشی كارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناكییەوە.

وتیشی، "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە كۆمەڵێك گەڕەكی نوێ دەچنە ناو پرۆژەكەوە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ كارەبای ناو سەنتەری سلێمانی دەبێت بە 24 كاتژمێری".

لەبارەی پێوەری زیرەكی كارەبا سیروان محەمەد، رایگەیاند، 75%ی هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە.