زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور، گەیشتە 79 دۆلار و 30 سەنت، بەڵام چەند کاتژمێرێک دواتر نرخەکەی دابەزی و ئێستا بە نزیکەی 78 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 75 دۆلار و 80 سەنت، مامەڵەی پێودەکرێت. 

شارەزایانی بوارەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئـ.ـێران دەگەڕێننەوە کە سێ دامەزراوەی ئـ.ـەتۆمیی وڵاتەکەی کردەئامانج لەبەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممەدا.