زایەڵە- نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم  ئاشکرایکردوه، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە.

بەڕێوەبەرەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتی  بازرگانی باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەو ماوەیەش دەرفەتی دیکە بە ھاوڵاتییان دەدرێت بۆ ماوەی حەفتەیەک تا ١٠ رۆژ ماوەکە درێژ دەکرێتەوە، تا ھەموو ھاوڵاتییەک بتوانێت سوودمەندبێت لەو پڕۆسەیە و فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە.

بەمەبەستی ئاسانکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەستەی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و چارەسەکردنی کێشەو گرفتەکانی حکومەتی عێراق لەماوەی ڕابردو بڕیاریدا پڕۆسەکه بە ئەلیکرترۆنی بکات و لەڕێی ئەپڵیکەیشینی تایبەتی سەر مۆبایل بریکارەکانی خۆراک و هاوڵاتیان ئاگاداری کاتی دابەشکردن و گۆڕانکارییەکە پڕۆسەکە دەبن، بۆیە دەبێت هاوڵاتیان بەزوترین کات خۆیان لەو بەرنامەیە ئەلیکرتۆنیە تۆماربکەن تاوەکو بەشەرەخۆراکەیان نەبڕێت