زایەڵە-رۆژی چوارشەمە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو تاوتوێی دۆخی مووچەخۆران و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی زایەڵە لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە تاوتوێی داهاتەکانی ناوخۆ دەکرێت و باس لە ئەگەرو چارەسەرو پێشهاتەکان بۆ دۆخی مووچە دەکات.
هاوکات تەوەرێکی دیکەیان باس لە خانەنشین بوون و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران دەکرێت.