زایەڵە-وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزار به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری ڕووپێوی شوێنه‌واری له سنووری گه‌رمیان.
به‌پێی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كاری ڕووپێوی شوێنه‌واری بۆ سنووری 20 گوندی ناحیه‌ی ڕزگاری به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به داهات خه‌رج ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كان، بایه‌خێكی زۆری به پڕۆژه‌كانی شوێنه‌واری داوه له بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.